3) داگەڕانە خوارەوە لە عەرەفاتەوە بۆ (مشعر الحرام)ى موزدەلیفە دوای خۆرئاوای رۆژى نۆیەمى مانگە، واتە: شەوى جەژن.
4) مەبەست لە حەج و عومرەدا دەبێ تەنها ڕەزامەندی و خۆشنودى خوابێت، جادوای ئەونییەتەو ئەنجامدانى ئەرکەکانیان، ئەگەرکەسێک کڕین و فرۆشتن و مامەڵەش بکات «بەشێوەیەکى پەسەندو جوان» ڕەوایەو گوناحى نییە.
ئایەتی ١٩٩🌸( ثُمَّ أَفِيضُواْ مِنۡ حَيۡثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ) البَقَرَة : ٢٠٦
[199 ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ ] لە پاشان لە هەر کوێوە خەڵک داگەران بۆ (مونا) دەبێ ئێوەش هەر لەوێوە داگەڕێن واتە: ئێوە «ئەی قوڕەیش و دەوڵەمەندەکان» خۆتان لەو خەڵکە جیا مەکەنەوە، با هەمووتان یەکسان بن و خۆ بە گەورە دامەنێن و، گشت پێکەوە ئاداب و پایەکانی حەج جێبەجێ بکەن [وَاسْتَغْفِرُوا اللَّـهَ ۚ ] لەو نافەرمانى و سەرپێچییەتان داوای لێبوردن لە خوا بکەن [إِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ] چونکە بەڕاستی خوا لەتاوان و گوناحان زۆر لێبوردەو دلۆڤانە.
تەفسیری ڕامان









