هەندێک جاریش خەندە پێویستە
دزێک خۆی کرد بە ماڵێکدا بینی پیرەژنەکە بەخەبەر بوو ... پرسی تۆ بۆچی بەخەبەریت پیرێژن ..؟
پیرەژنەکە ووتی ..کوڕی خۆم دەزانم تۆ کوڕێکی چاک و بەڕێزی لەوانەیە زڕوف وای لێکرد بیت کە دزی بکەیت ..
گوێبگرە کوڕم .،من ئاڵتون و سەروەتی زۆرم هەیە ..هەموویان لەگەڵ خۆتا بەرە پیرۆزت بێت و خوای گەورە بۆت زیاد بکات
بەڵام پێش ئەوەی بیانبەیت من خەوێکم بینیوە دەمەوێ بۆم تەفسیر بکەیت ؟
دزەکە لە دڵی خۆیدا ووتی ئەم پیرەژنە یان شێتە یان خڵەفاوە ..بزانم چی ئەڵێت ؟
پیرەژن ووتی ..من لە کەناری ڕووبارێک دەڕۆیشتم قاچم لەسەر بەردێک خزاو بەدەنگی بەرز هاوارم ئەکرد ....سەردار.. سەردار فریام کەوە ..
دزەکە ویستی بپرسێت ئەم سەردارە کێیە ..کاتێ سەردار لە قاتی سەرەوە هاتە خوارەوەو وەکو ساروخ خۆی کرد بەژوورا و دزەکەی گرت و کەوتە لێدانی ..
پیرەژن ووتی کوڕم بەسە ئەوەندەی لێمەدە دوایی لە ژێر دەستت دا دەمرێ ..
دزەکە وەڵامی دایەوە و ووتی: نەخێر سەردار لێم دە هەتا دەمرم.چونکە موستەحەقم ..ئاخر من بۆ دزی هاتبووم یان بۆ گێرانەوەی خەون 😀😀😀
@naglikordi