کورد لە دووڕیانی گۆڕانکاری؛ هەولێر و ڕۆژئاڤا بەرەو کوێ؟
لە هەولێرەوە تا ڕۆژئاڤا، دۆخی کورد بە خێرایی دەگۆڕێت؛ بەڵام ئایا کورد دەتوانێت لە بەردەم ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و ستراتیژییانەدا بەرگری لە پێگە و دەستکەوتەکانی خۆی بکات؟
هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت؛ فشارە سیاسی و ئابوورییەکان، کێشەی هەناردەکردنی نەوت و نیگەرانی لەسەر نەمانی پشتیوانییە ئەمنییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە، مەترسییەکانی سەر هەرێمی زیاتر کردووە. بەگوێرەی شیکارییەکی ئۆرشەلیم پۆست، ئەم گۆڕانکارییانە دەکرێن کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر پێگەی سیاسی و ستراتیژیی کورد هەبێت.
بەڵام مەترسییەکان تەنها لە دەرەوە نین. ناکۆکی و پەرتەوازەیی نێوان حزبە سەرەکییە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، هێزی سیاسیی کورد لاوازتر دەکات؛ چونکە لە کاتێکدا کە ناوچەکە بە خێرایی بەرەو گۆڕان دەچێت، نەبوونی ڕوانگەیەکی هاوبەش و بەرنامەیەکی یەکگرتوو، توانای هەرێم بۆ وەستانەوە لەبەردەم فشارە دەرەکییەکان کەم دەکات.
لەرێگەی ئەو لینکەوە بینەری تەواوی ڕاپۆرتەکە بە :
https://youtu.be/Vb_J00h5-WM?si=72821JQ49qOZ_-j0